ئەلێگری ململانێی نازناوی کالچیۆ پشتگوێ دەخات

PM:11:12:14/03/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری دوپاتیکردەوە کە ئینتەر لەوان بەهێزترە و ئامانجی ئەوان تەنیا گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگ.

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری، ڕاهێنەری یانەی میلان پێش یارییەکەیان بەرامەر لازیۆ دووپاتی کردەوە کە، یانەی ئینتەر میلان پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا.

ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنیا ئامانجی تیپەکەی لە ئێستادا مسۆگەرکردنی کورسییەکی چامپیۆنزلیگە، نەک کێبڕکێی ئینتەر میلانم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی کاڵچیۆ.

وتیشی: بابەتەکە هەوڵدان بۆ بردنەوەی نازناوەکە نییە، بەڵکو دەبێت هەوڵی بردنەوەی یارییەکان بدەین، چونکە بە 60 خاڵ ناگەیتە هیچ شوێنێک، ئینتەر زۆر لە پێشمانە و ئەوان سەلماندیان کە باشترین و بەهێزترینن.

باسی لەوەشکرد، لازیۆ یانەیەکی بەهێزە، ئەگەر چی ئێمە لە یاریی رابردوو براوە بووین، بەڵام نابێت ئەم یارییە فەرامۆش بکەن و دەیەوێت بە هەمان رۆحیەتەوە یاریی بکەن.