PM:11:04:14/03/2026
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە دواساتەکان بردنەوەی
بەدەستهێنا و چێڵسیش بە نیوکاسڵ دۆڕا.
لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ
لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیڤەرتۆنی کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە
سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هەوڵەکانی هەردوولا بێ ئاکامبوون و ئەو تایمە بە خاوێنی و
بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، گەنەرز لە هەوڵی تۆماری گۆڵدابوو، بەڵام
گۆڵەکان دواکەوت بۆ خولەکەکانی 89 و کاتی زیادکرا و گیۆکیرێس و دومان تیپەکەیان لە
یەکسانبوون رزگارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی چێڵسی
کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئارتێتا بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و
ئیڤەرتۆنیش لە پلەی هەشتەم دەبیندرێت.
لە یارییەکانی دیکەی هەمان هەفتەش چێڵسی بە گۆڵێکی
بێوەڵام بەرامبەر نیوکاسڵ تووشی شکستبوو، برایتۆن لە سەندەرلاندی بردەوە و بێرنلی
و بۆرنمۆسیش یەکسانبوون.