خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بە زەحمەت شکستی بە لیتچی هێنا

PM:10:16:14/03/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە لیتچی هێنا.

لە یارییەکەی هەفەتی 29ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە نێو یاریگای مارادۆنا پێشوازی لە لیچی کرد.

تایمی یەکەم، لیتچی دوای سێ خولەک گورزی خۆیان وەشاند و گۆڵی یەکەمیان لە رێگەی سیبێرت تۆمارکرد، بەڵام یاریزانەکانی ناپۆلی تایمەدا هیچ وەڵامێکیان پێ نەبوو.

لە تایمی دووەم، تەنیا دوای یەک خولەک هۆیلاند ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە و لە خولەکی 67 پۆلیتانۆ گۆڵی دووەمی ناپۆلی هێنا، تا کۆتاییش بەم ئەنجامە مایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی تیپکەی کۆنتی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ناپۆلی بە 59 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە و لیتچی لە پلەی 16 دەبیندرێت.