کارێک دڵخۆشە بە ئاستی مانیو

AM:11:00:02/03/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارێک رایگەیاند بەدەست هێنانی پلەی سێیەم مانایەکی گەورەی نییە و پێویستە لەسەر کارکردن بەردەوامبین.

مایک کارێک پاش بردنەوەیان لە کریستاڵ پاڵاس وتی کە بە ئاستی یاریزانەکانم دڵخۆشم، چونکە توانیمان لە زۆرکاتی یارییەکەدا بەباشی دەربکەوین.

وتیشی بەدەست هێنانی پلەی سێیەمی پریمەرلیگ مانایەیەکی گەورەی نیە و نابێت بووەستین بەڵکوو پێویستە بەردەوامبین لەکارکردنی سەخت.

کارێک جەختی لەوەکردەوە کە کریستاڵ پاڵاس تیپێکی زۆرباش و نموونەیین و بە هیچ شێوەیەک بردنەوەی لێیان ئاسان نابێت.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە لۆک شاو تووشی پێکانبووە بەڵام وادەی دوورکەوتنەوەی نازانین و پێویستە پشکنینی بۆ ئەنجام بدرێت.

لە کۆتاییدا مایک کارێک ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە دەستپێکی خەونەکەیانە و ئەوەی لەسەرییانە بەردەوامیدانە بەم بردنەوانە.