ناگلیسمان شتیگن بێهیوا دەکات

PM:03:10:02/03/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناگلیسمان دوپاتیکردەوە کە دڵتەنگە بۆ بارودۆخی شتیگن و دڵنیا نییە لە بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیال.

جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاند، زۆر دڵتەنگە بۆ بارودۆخی تێر شتیگنی گۆڵپارێز بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانیەوە.

ناگلیسمان وتی، بە هیچ شێوەیەک نەدەبوو شتیگن پێکانی قورسی هەبووایە چونکە زۆر گرنگە بۆ هەڵبژاردەکەیان بەڵام ئێستا هەموو شتێک جیاوازە و لە تۆپی پێدا روودەدات.

وتیشی، یەکلانەبوینتەوە لە بانگهێشت کردن یان نەکردنی شتیگن بۆ مۆندیال بەڵام مسۆگەریش نییە بەهۆی ئەوەی کە دو گۆڵپارێزی تری ئاستبەرزمان هەیە و شایستەی سەرەکین.

دەشڵێت، کێشەکە تەنها ئەوە نییە کە پێکانی نوێی هەیە بەڵکو لە چەند ساڵی رابردوودا ماوەی کەم یاریی کردووە ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر دابەزینی ئاستی دروست کردووە.
خ . ک