ریاڵ مەدرید چوار ئەستێرەی کردووەتە لیستی فرۆشتن

PM:06:46:01/03/2026

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید رۆدریگۆ و ڤالڤێردی و دوو ئەستێرەی تری کردووەتە لیستی فرۆشتن و دوای مۆندیال نرخی کۆتاییان دیارییدەکات.

پێگەی دیڤینسا سێنتراڵ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازی ئەنجامدانی گۆڕانکاری گەورەن لە پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ.

بەڵام پێش ئەوە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی یانەکەیان دەبن لەپێناو بەدەستهێنانی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و ناوەڕاست بەڵام هەریەکە لە کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ فرۆشتن نین و گفتوگۆی فرۆشتنیان ناکرێت.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، یانەی شاهانە چوار ئەستێرەی دیاریکردووە تا دەستبەرداری دوانیان ببێت کە ئەوانیش رۆدریگۆ و فریدریکۆ ڤالڤێردی و ئیدواردۆ کاماڤینگا و برایم دیازن.

دەشڵێت، ئامانجی یانە ئیسپانیەکە ئەوەیە لە فرۆشتنی هەر یەکێک لەو یاریزانانە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ زیاتری دەستبکەوێت تا بتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو سێ گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات.

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک پەلە ناکەن لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانانە بەڵکو چاوەڕێ دەکات تا دوای مۆندیال لە پێناو ئەوەی نرخیان بەرزبێتەوە و دڵنیان لەوەی کە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان کاریگەری گەورەیان دەبێت لە پاڵەوانێتییەکەدا بەوەش نرخی سەرجەمیان زیاددەکات.
خ . ک