AM:09:28:01/03/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا جەختیکردەوە
گرنگی بە ئەنجامەکانی هیچ یانەیەک نادەن و ئامانجیان تەنیا بردنەوەیە.
دوای بردنەوە لە لیدز یونایتد، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی
دەڵێت: لیدز یانەیەکی بەهێزە و
زۆر باش رێکخراون، لە یارییەکەدا دووچاری ئاستەنی زۆریان کردینەوە.
پیپ دوای ستایشێکی کەم
وێنەی رۆدری وتی: دوای ماوەیەکی زۆر کە بیرمان دەکرد گەڕایەوە بۆ یاریگاکان،
ئێستاش هەنگاو بە هەنگاو دەست دەکاتەوە بە گەڕانەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی.
باسی لەوەشکرد، یاریزانەکانی لە تایمی یەکەمدا هێندە بەهێز و پڕ وزە
بوون، وەک ئەوەی کۆمەڵێک ڤیتامینیان خواردبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەریەکە لەڕایانشەرقیوڕایان
ئایت نوریبەهۆی ئەوەی بەڕۆژوو بوون نانیان نەخواردبوو، بەڵام ئاستێکی هێندە
بەرز یارییان کرد کە هەمووانیان سەرسام کرد.
ئەوەشی ئاشکراکرد، تەنیا
سەرنجیان لەسەر یارییەکانی خۆیانە و گرنگی بە ئەنجامی هیچ تیپێکی دیکە نادەن،
چونکە ئەوەی ئەوان ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە.