سبەینێ چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن

PM:03:49:02/03/2026

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە جامی شای ئیسپانیا بەرشەلۆنە میواندرای ئەتلەتیکۆ دەکات و لە خولی ئینگلتەرا چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن.

سبەینی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە کاتژمێر 11، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

لە یاریی چووندا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر بەرشەلۆنە بەدەستهێنا و ئەگەری گەیشتنی بە یاریی کۆتایی زۆرە.

لەم یارییەدا، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ریمۆنتادا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامبدات هەرچەندە دڵنیان لەوەی کە ئەرکەکەیان زۆر قورسە.

هەر سبەینی بەڵام لە هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ولڤەرهامپتۆن دەبێتەوە، لیدز یونایتد و ئیڤەرتۆن بەرامبەر سەندەرلاند و بێرنلی یارییدەکەن.

لە یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا و لە کاتژمێر 11، یانەی ئینتەر میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی کۆمۆ دەبێتەوە و دەیەوێت بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە یاریگای خۆی.

خ . ک