PM:02:15:02/03/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە رێگەی یوفاوە دەیەوێت سزای قورس بەسەر بەرشەلۆنەدا بسەپێنرێت.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بووە بەهۆی دۆسیەی نێگرێراوە بەڵام هیچ سزایەک نەدراوە لە کاتێکدا یانەی ریاڵ مەدریدیش بەردەوام داوای لە دادگا کردووە راستییەکانی ئەو بابەتە بسەلمێنێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رامۆن ئەلڤارێزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رازیبکات کە بە چڕی لێکۆڵینەوە لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بکەن.
ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت، بەرپرسانی یانەی شاهانە پێیانوایە کە یوفا دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا ئەو داواکاریە قبوڵبکات و کارەکانی خۆی لە دژی یانەی بەرشەلۆنە دەستپێبکات.
دەشڵێت، دڵنیاشن لەوەی کە سزای قورسی یانەی بەرشلەۆنە دەدرێت بەشێوەیەک کە دوورخستنەوەی لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا کە ئەوانیش چامپیۆنز لیگ و یۆرۆپا لیگ و کۆنفرانس لیگن لە نێوان ماوەی ساڵێک تا 10 ساڵ.