AM:10:22:01/03/2026
44 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە کە
شایەنی سێ خاڵی یارییەکە بوون و بردنەوەکە ماندووبوونی هەموو یاریزانەکان بوو.
هانسی فلێکی راهێنەری
بەرشەلۆنە دوای بردنەوەیان لە ڤیاریاڵ وتی:
من زۆر شانازی بەو کارە دەکەم کە یاریزانەکان ئەنجامیان دا، ئێمە لە سەرەتاوە تا
کۆتایی بە جۆش و خرۆش و بە چڕی یارییمان کرد و شایەنی ئەم سێ خاڵە بووین.
پەیامی من بۆ
یاریزانەکان ڕوونە، ئێمە دەمانەوێت هەمیشە هێرشبەری بین و پەستانی بەرز دروست
بکەین، بەرامبەر ڤیاریاڵ بینیمان کە کاتێک بەم شێوەیە یاریی دەکەین، ڕکابەرییەکان
زۆر زەحمەت دەبن بۆ تیپی بەرامبەر.
ئاماژەی
بەوە کرد کە، دوای
ئەوەی گۆڵیان لێکرا تیپەکە نەترسا و توانییان بە ئارامییەوە کۆنتڕۆڵی ناوەڕاستی
یاریگا بکەنەوە و ئەنجامەکە گەورەتر بکە، ئەوەش نیشانەی گەورەیی تیپەکە دەردەخات.
فلێک بە تایبەتی باسی ئاستیلامین
یامالولیڤاندۆڤسکیکرد و وتی: ئەوان کوالێتییەکی بێوێنەیان هەیە،
بەڵام بردنەوەکە ماندووبوونی هەموو تیپەکە بوو، نەک تەنها یەک یاریزان، هەمووان
پێکەوە وەک یەک کاریان کرد.