PM:08:46:01/03/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ رایگەیاند ئەگەر پریستیانی وشەی رەگەز پەرشتی
بەرامبەر ڤینیسیۆس بەکارهێنابێت ئەوا بەنفیکا بەجێدەهێڵێت.
خۆسییە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی بەنفیکا لە نوێترین
چاوپێکەوتنیدا ئاماژەی بەوەکرد کە وەک هاوڵاتییەک وەک راهێنەرێک هەرگیز لەگەڵ
بابەتی رەگەز پەرستیدا نییە.
وتیشی ئەوەی لە نێوان ڤینیسیۆس جۆنیۆر و پریستیانی
روویدا بابەتێکی جیاوازە، چونکە یاریزانەکەی ئێمە رایدەگەیەنێت کە وشەی خراپی
بەرامبەر ڤینی بەکارنەهێناوە.
مۆرینیۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەگەر ئاشکراببێت کەوا
پرێستیانی ئەو کارەی ئەنجامداوە ئەوا دەستبەجێ بەنفیکا بەجێدەهێڵم.
راهێنەرە سەبارەت بە ئەگەری دووبارە گەرانەوەی بۆ
راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید وتی کە ئێستا مێرێنگی ئەربیلوا راهێنەرییانە و کەسێکی
شیاوە بەڵام ئەگەر پێرێز پەیوەندیم پێوەبکات ئەگەر هەیە رتی بکەمەوە، چونکە لە
ئێستادا ئامادەنیم.