داهاتووی سەلاح ئاشکرابوو

PM:01:33:02/03/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەڵاح لە هاوینی ئەم ساڵدا لیڤەرپوڵ بەجێدەهێڵیت و وێستگەی داهاتووی یارییکردنیشی خولی سعودییە یان ئەمریکا دەبێت.

پاش ئەوەی محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا وەک پێشوو لەلایەن ئارنی سڵۆتی راهێنەرەوە گرنگی پێنادرێت هەربۆیە داهاتووی بە نارونی ماوەتەوە.

تۆڕی بی بی سی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە هەموو ئەگەرەکان بەلای ئەوەدا دەچن کە لە پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هێرشبەرەکە ریزەکانی ریدز بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە وێستگەی داهاتووی یارییکردنی سەڵاح خولی ئەمریکی یاخود سعودی دەبێت، چونکە ئەو دوو خولە توانی دابین کردنی مووچە بەرزەکەی یاریزانەکەیان هەیە.

لەلایەکیترەوە محەمەد سەڵاحیش ئارەزووی تاقیکردنەوەی وێستگەیەکی نوێی یارییکردن دەکاتەوە بەتایبەت لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا.

ئەستێڕە میسرییەکە لەگەڵ یانە ئئینگلزییەکە لەم وەرزە بەشداری 29 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.