مباپێ دژایەتی یانەکەی دەکات

PM:04:20:02/03/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دژایەتی دەستەی پزیشکی یانەکەی دەکات و خۆی بڕیار لەسەر کاتی گەڕانەوە بۆ یارییکردن دەدات.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە ئێستادا بەدەست پێکانی ئەژنۆیەوە دەناڵێنێت و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا ئاستی ئەو یاریزانە دابەزێت و رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی وەک پێشتر نەماوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا مباپێ دژایەتی بۆچونەکانی ئەلڤارۆ ئەربێلیوای راهێنەر و سەرجەم دەستەی پزیشکی یانەکەی دەکات.

سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە فەرەنسیەکە بڕیاریداوە گرنگی بە رێنماییەکانی پزیشکەکانی یانەکەی نەدات و خۆی بڕیار لەسەر کاتی گەڕانەوەی بدات کە رەنگە چەند هەفتەیەکی تریش دووربکەوێتەوە.

رونیشێکردووەتەوە، ئەو یاریزانە ئامانجی ئەوەیە کە بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر مانچستەر سیتی لە چامپیۆنز لیگ بگەڕێتەوە پیکهاتەی سەرەکی بەڵام بەرپرسانی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لە هەفتەی داهاتوو لە یاریی چواندا بەشداری بکات.

مباپێ لەم وەرزەدا تا ئێستا لە 33 یاریی ریاڵ مەدرید بەشداریکردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 38 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی هەیە، لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی و چامپیۆنز لیگدایە.
خ . ک