خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بیتیس دۆڕا

PM:11:08:08/02/2026

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ریال بیتیس دۆڕا و پێگەکەی لە پلەی سێیەم کەوتە مەترسییەوە.

لە یارییەکەی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال بیتیسی کرد.

تایمی یەکەم، هەرچەندە یاریگای ئەتلەتیکۆ بوو، بەڵام ریال بیتیس لە خولەکی 28 بە گۆڵێکی ئانتۆنی پێشکەوت، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەم، تا خولەی 70 سیمیۆنی گۆڕانکاری بە هەر پێنج یاریزانەکە کرد، لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە پێکانی ئامانجەکەی.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی بیتیس کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ریال بیتیس بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی پێنجەمە و ئەتلەتیکۆ بە شێوەی کاتی پلەی سێیەمی گرتووە.