ئەلیگری: وەرگرتنی خاڵێک لە رۆما نایابە

AM:11:06:26/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئالێگری دوپاتیکردەوە لە ئەنجامی یارییەکەیان بەرامبەر رۆما رازییە و ستایشی ماینانیشی کرد.

ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری ئەی سی میلان دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ رۆما، ئاماژەی بەوە کرد کە تیپی بەرامبەر لە نیوەی یەکەمدا بەهۆی فشار و خێرایی لە گەیشتن بە تۆپەکان مەترسییان دروست کردبوو بەڵام مانیان بە چەند وەڵامدانەوەیەکی درەوشاوە یانەکەی لە یارییەکەدا هێشتەوە، وە لە نیوەی دووەمدا میلان لە رووی تەکنیکییەوە باشتر بوو و توانی پێش بکەوێت.

ئالێگری جەختی لەوە کردەوە، هێنانی خاڵێک لە ئۆڵۆمپیکۆ لەم قۆناغەی وەرزدا گرنگی خۆی هەیە، چونکە توانیویانە پێگەی خۆیان لە پێش ناپۆلی بپارێزن و رێگە نەدەن رۆماش لێیان نزیک بێتەوە.

راهێنەرەکە رەخنەی لە هەندێک هەڵەی هێڵی بەرگری گرت کە بووە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر گابیا، وە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کاتێکدا هەستی دەکرد گۆڵی دووەم تۆمار دەکەن، لێدانی سزادانەکە هاوکێشەکەی گۆڕی.

لە کۆتاییشدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی و هێنانە ناوەوەی فولکرۆگ و پۆلیسیچ، رایگەیاند کە پێویستی بە یاریزانێک هەبووە لە ململانێی تۆپە بەرزەکاندا بەهێز بێت و ئەو گۆڕانکارییانە بۆ پاراستنی هێزی هێرشبەری و بڕیاردان بووە لە ساتە هەستیارەکاندا، هەرچەندە تۆپی پێ هەمیشە بەو شێوەیە نابێت کە پێشبینی دەکرێت.