PM:11:21:25/01/2026
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شۆڕشی ناوەڕاست لە ئۆڵد ترافۆرد دەستپێدەکات و
یانەکە دوو یاریزان بۆ جێگەی کاسیمیرۆ دەگوازێتەوە.
یانەی منچستەر یونایتد لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا
بڕیاری داوە هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بە تەواوی نۆژەن بکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی
کاسێمێرۆی تەمەن 33 ساڵ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لە دوایین
دێربی منچستەر بەرامبەر سیتی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا، بەڵام
رۆیشتنی لە کۆتایی وەرز بە فەرمی لە یانەکە یەکلایبووەتەوە.
یونایتد
کە هاوینی رابردوو بەهۆی خەرجکردنی 200 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی یاریزانانی وەک مبێمۆو
ماتیۆس کونیا نەیتوانی هێڵی ناوەڕاست بەهێز بکات، ئێستا پلانی هەیە لەبری
کاسێمێرۆ، دوو یاریزانی لاو پێکەوە بگوازێتەوە.
لە سەرووی لیستی داواکارییەکانی یونایتددا، ناوی
ئەلیۆت ئەندەرسۆن، ئەستێرەی 23 ساڵانی نۆتینگهام فۆرێست و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
دێت، سەرەڕای ئەوەی یانەکەی لە ململانێی مانەوەدایە لە پریمەر لیگ، بەڵام فۆرێست
داوای زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دەستبەرداربوون لەم بەهرەمەندە.
هاوکات یاریزانی دووەم کارلۆس بالبایە، ئەستێرە
کامیروونییەکەی یانەی برایتۆن، رەزامەندی سەرەتایی بۆ پەیوەندیکردن بە یونایتد
دەربڕیوە.
برایتۆن
کە پێشتر داوای بڕێکی خەیاڵی دەکرد، ئێستا نرخی ئەم یاریزانە 22 ساڵانەی بۆ 75
ملیۆن پاوەند کەمکردووەتەوە، ئەم هەنگاوەی منچستەر یونایتد نیشانەی ئەوەیە کە
یانەکە دەیەوێت پێش هاتنی راهێنەری نوێ، بە خەرجکردنی نزیکەی 175 ملیۆن پاوەند ،
پڕۆژەیەکی گەورە لە دڵی یاریگادا جێبەجێ بکات.