AM:08:59:26/01/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس نیگەرانی خۆی لە نەگواستنەوەی یاریزان بۆ نەسڕ دوپاتکردەوە بەهۆی
نەبوونی بودجەی پێویستەوە.
خۆرخێ خیسۆس، راهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
پێش یارییەکەی بەرامبەر یانەی تەعاون لە چوارچێوەی هەفتەی 18 خولی ڕەوشەنی
سعوودیە، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتی گواستنەوەکانی یانەکەی گرت و رایگەیاند کە
ئەو بارودۆخەی ئێستا لە نەسڕدا هەیە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەودا ناگونجێت.
خیسۆس ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونی
ساڵانی رابردووی لە سعوودیە جیاواز بووە و پێشتر بە ئاسانی یاریزانی بۆ دابین
کراوە، بەڵام لە ئێستادا بۆ کڕینی هەر یاریزانێک دەبێت پەنا بۆ سیماو و سیمدیۆ
ببات و ئەوانیش دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ کارگێڕی، زۆرجار بەهۆی نەبوونی بودجەی
پێویست ناتوانن گرێبەستەکان ئەنجام بدەن.
سەرەڕای ئەم نیگەرانییانە، راهێنەری
نەسڕ ستایشی ئاستی یاریزانی، لاو حەیدر عەبدولکەریمی کرد و بە داهاتووی یانەکەی
ناوزەند کرد، هەروەها داوای لە هاندەران کرد کە وەک دوو یاری رابردوو بە گڕوتینەوە
ئامادەی یارییەکەی تەعاون بن.
لە کۆتاییشدا دەنگۆی
پەیوەندیی عەبدوڵڵا حەمدانی بە یانەکەیەوە رەتکردەوە و رایگەیاند کە هیچ
پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوانیاندا نییە.
نوێدەکرێتەوە