خولی ئیتاڵیا... رۆما و میلان یەکسان بوون.

AM:12:49:26/01/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا رۆما و میلان بە گۆڵێک یەکسان بوون و پلەکانی دووەم و سێیەمان پاش ئینتەری پێشەنگ گرتووە.

لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئیتاڵیا، رۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری میلانی کرد.

لە تایمی یەکەم، کورانی رۆما بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام پاش چەندین هەوڵی یەک لەدوای یەک سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، میلان گۆڵێکی لە خولەکی 62 لەڕێگای دی وینتێرەوە تۆمارکرد، پاش ئەوەش کورانی یاریگا چەند هێرشیان برد کە لێدانێکی سزای لێکەوتەوە و توانیشان لە خولەکی 74 بە لێدانە سزاکە لەڕێگای پلیگرینییەوە ئەنجامە یەکسانبکەنەوە.

سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات، لە ئێستاشدا میلان خاوەنی 47 خاڵە لە پلەی دووەم، رۆماش 43 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم.

لە خولی ئیتاڵیا هەردوو یانەی رۆما و میلان بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسان بوون.