مباپێ گۆڵەکانی رۆناڵدۆی تێپەراند

PM:12:16:25/01/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ توانی بە کەمتر لە 67 یاریی رێژەی گۆڵەکانی لە رۆناڵدۆ نازاریۆ زیاتر بکات لە کاروانی یارییکردنیان.

شەوی رابردوو کیلیان مباپێ سەرکردایەتی ریاڵ مەدریدی کرد بۆ بردنەوەی لە ڤیاریاڵ و توانی لەو یارییەدا دوو گۆڵ تۆماربکات.

پێگەی ئۆپتا راپۆرتێکی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و تێێدا هاتووە کە ئاسکە فەرەنسییەکە توانیوێتی ژمارەی گۆڵەکانی لە کاروانی یارییکردنیدا بگەیەنێتە 415 گۆڵ، بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی رۆناڵدۆ نازاریۆ تێپەراندووە بەجۆرێک ئەو هێرشبەرە بەرازیلییەکە 414 گۆڵی تۆمارکردووە.

لەلایەکیترەوە لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە کیلیان بە کەمتر لە 67 یاریی ئەو ژمارەیەی تێپەراندووە ئەمەش دەستکەوتێکی تەواو نایابە بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە.

مباپێ لەم وەرزەی لالیگا لە پلەی یەکەمی گۆڵکارانی خولەکەدا و بە ئەنجامدانی 19 یاریی 21 گۆڵی تۆمارکردووە و لەهەمان کاتدا پێشەنگی گۆڵکارانی خولی یانە پاڵەوانەکانیشی گرتووە و خاوەنی 11 گۆڵە.