PM:01:59:25/01/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیسی میلان نزیکەوە لەوەی گرێبەستی ماینان تاوەکوو هاوینی ساڵی 2031 نوێ بکاتەوە.
یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە پارێزگاری لە یاریزانەکانیان بکەن بەتایبەت ئەو ناوانەی کە بۆماوەیەکی زیاتر دەتوانن سودیان پێببەخشن.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە رۆسۆنێری نزیکن لەوەی گرێبەستی ماک ماینان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2031 نوێ بکەنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە رێککەوتنی زارەکی لە نێوان بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵپارێزەکە و کارگێری میلان ئەنجام دراوە.
لەلایەکیترەوە ئەم هەوڵەی ئەیسی میلان کۆتایی دەهێنێت بە گرنگی پێدانی یانە گەورەکانی جیهان بۆ ماینان چونکە چەندین تیپ بەتایبەت چێڵسی ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانەیان هەیە.
ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 187 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 70 یاریدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵیتەوە.