گاڤی کەی دەگەرێتەوە؟

PM:01:22:25/01/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە نایانەوێت پەلە بکەن لە گەرانەوەی گاڤی لەترسی سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی چونکە ئەگەر هەیە بەوشێوەیە چیتر نەتوانێت یاریی بکات.

پاش ئەوەی گاڤی ئەستێرە هێڵی ناوەندی بەرشەلۆنە لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی قورس هات بەم هۆیەوە تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە بگەرێتەوە یاریگاکان.

رۆژنامەی سپۆرت نوێترین پێشهاتی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە یاریزانەکە دەستی کردووەتەوە بە راهێنان کردن لەسەر چیمەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلەوگرانا نایانەوێت مەترسی لەسەر گاڤی دروست بکەن و چونکە لە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی مەترسی لەسەر کاروانی یارییکردنی دروست دەبێت.

لەلایەکیترەوە رۆژنامەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە دەستەی پزیشکی بارسا دەیانتوانی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ یاریزانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی کەم بکەنەوە بەڵام بە ورگرتنی چارەسەری سروشتی ئەگەر بنبڕکردنی پێکانەکەی زیاترە.