AM:10:52:25/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی ئەوەی ئاشکراکرد کە بۆندسلیگا خولێکی ئاسان نییە
و شایستەی شکستیش بوون.
ڤیتسن کۆمپانی پاش دۆرانیان بەرامبەر بە ئۆکسبۆرگ
ئاماژەی بەوەکرد کە تیپی بەرامبەر لە ئێمە باشتر یارییان کردوو و شایستەی
سەرکەوتنبوون، هەربۆیە پیرۆزباییان لێدەکات.
وتیشی راستە تووشی یەکەم شکست بووین لەم وەرزەدا بەڵام
زۆر ئاساییە، چونکە تۆپی پێ بەردەوام بردنەوەت پێنابەخشێت، هەرچەند بەهێزیش بیت.
کۆمپانی ئەوەی ئاشکراکرد کە زۆرجار دەبیستێت کە خولی
ئەڵمانیا لاوازە بەڵام بەوشێوەیە نییە یەکێکە لە خولە بەهێزەکان چونکە یانەی زۆر
باشی تێدایە.
سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەم شکستە گوومان دەخاتەسەر ئاستی
تیپەکەی وتی نەخێر ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم زۆرباشە بەڵام لە یاریی ئۆکسبۆرگ
ئەوەی دەمان ویست لەناو یاریگادا نەمانتوانی جێبەجێی بکەین.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئێستا کاتی دیارییکردنی هۆکاری دۆرانەکە و
کارکردنە لەسەر هەڵەکان و خۆ ئامادەکردنە بۆ یاریی داهاتوو لە خولی یانە
پاڵەوانەکان.