PM:08:06:24/01/2026
284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە دوو گۆڵێ بێبەرامبەر لە
وڵڤەرهاتۆنی بردەوە و سێ خاڵی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 23 ی پریمەرلیگ مانچستەر سیتی لە
یاریگای ئیتیحاد میوانداری لە وڵڤەرهامتۆن کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە
خولەکی شەش لەرێگەی عومەر مەرموشەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
پاشان هەمان تیم لە خولەکی دووی کاتی زیادکراو لەرێگەی
سیمینیۆ دووەم گۆڵیشیان تۆمارکردوو و سەرئەنجام نیوەی یەکەمیش لە بەرژەوەندی
کورانی پیپ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا تیپی میوان بەردەوام هەوڵی کەم
کردنەوەی جیاوازییەکەی دەدا بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە
بەرژەوەندی مانچستەر سیتی کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدست هێنا و بەم بردنەوە
کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 46 خاڵ لە پلەی دووەمدان و وڵڤەرهامتۆنیش بە هەشت خاڵ لە
پلەی کۆتاییدایە.
لە چەند یارییەکی تری هەمان هەفتەدا فولهام لە برایتۆنی بردەوە و تۆتنهام و
بێرنلیش یەکسانبوون