ترامپ لەبارەی بەشدارییکردنی ئێران لە مۆندیال هاتە دەنگ

AM:11:21:04/03/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ترامپ لەبارەی بەشدارییکردنی ئێران لە مۆندیال هاتە دەنگ و دوپاتیکردەوە هیچ بایەخێکی نییە لەلای ئەو.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ، بێباکی خۆی بەرامبەر بەشداریکردن یان نەکردنی هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 دەربڕی و ڕایگەیاند کە بەڕاستی گوێ بەوە نادات ئەوان دێن یان نا، چونکە بە بۆچوونی ئەو ئێران وڵاتێکی تێکشکاوە.

ئەم لێدوانانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردەی ئێران تەنها ئامادەنەبووی کۆبوونەوەی پلاندانانی وڵاتە بەشداربووەکانی مۆندیال بوو کە لە شاری ئەتڵانتا بەڕێوەچوو، ئەمەش گومانی دروست کردووە کە ئایا تاران بەهۆی گرژییە سەربازییەکان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوخۆی وڵاتەکەی، تیپی نیشتمانی دەنێرێتە مۆندیال یان نا.

لە لایەکی تریشەوە، مەهدی تاج، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای هێرشەکان تێڕوانینیان بۆ مۆندیال گۆڕاوە و ڕەنگە بەشداری نەکەن.

بڕیارە ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەم بەرامبەر نیوزلەندا، بەلجیکا و میسر یاری بکات، بەڵام چارەنووسی ئەم بەشداریکردنە بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەکانەوە بە نادیاری ماوەتەوە.