PM:02:25:05/03/2026
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێکی تری
یاریگاکانی دەکاتەوە و رێژی هاندەرانی زۆر زیاتر دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە دۆخێکی گەشبینیدایە و چاوەڕێی
ڕەزامەندی کۆتایی ئەنجومەنی شار دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بۆ ئەوەی بە فەرمی
بەشە بەناوبانگەکەی گۆڵ نۆرد لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو بکاتەوە، کە ئێستا لە
ژێر نۆژەنکردنەوەیەکی گشتیدایە.
بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی
وەرگرتنی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە دەکەن، کە ئەمەش
بازدانێکی گەورە لە ژمارەی هاندەراندا دروست دەکات؛ بەو پێیەی سەکۆی یاریگاکە لە 45
هەزار هاندەرەوە بۆ نزیکەی 62 هەزار هاندەر زیاد دەکات، ئەمەش لەم قۆناغە
هەستیارەی وەرزدا پاڵپشتییەکی جەماوەریی بێوێنە بە تیپەکە دەبەخشێت.
پێشبینی
دەکرێت کارگێڕی یانەکە سبەی هەینی یان دووشەممەی داهاتوو مۆڵەتەکە وەربگرێت، ئەمەش
داهاتی بلیتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
ئەگەر هەموو شتێک بەپێی پلانەکە بڕوات، ڕۆژی 15ی
ئازار دەبێتە ڕۆژێکی مێژوویی بۆ یانەکە؛ چونکە لەلایەک یەکەم یاری بە سێکتەرە
نوێیەکانەوە بەرامبەر یانەی سێڤییا ئەنجام دەدرێت، لە لایەکی تریشەوە هەمان ڕۆژ
کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی یانەکەیە.
هەروەها بەرشەلۆنە چاوی لەوەیە سوود لەم ژمارە
زۆرەی هاندەران وەربگرێت بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر
نیوکاسڵ یونایتد لە ڕۆژی 18ی ئازاردا، تاوەکو بە پاڵپشتییەکی گەورەترەوە بلیتی
قۆناغی داهاتوو ببڕن.