چارەنووسی لاوە میسرییەکەی بەرشەلۆنە یەکلایبوەوە

AM:10:47:05/03/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێشەکانی حەمزە عەبدولکەریم بەرەو کۆتایی دەچن و لە ریزەکانی بەرشەلۆجە یاری دەکات.
هەواڵێکی خۆش بۆ بەهرەمەندە میسرییەکەی بەرشەلۆنە؛ حەمزە عەبدولکەریم دەست بە یاریکردن دەکات
حەمزە عەبدولکەریمی یاریزانی لاوی میسری لە یانەی بەرشەلۆنە ئەتلەتیک، دوای وەرگرتنی ڤیزا و مۆڵەتی کارکردن لە ئیسپانیا، دواجار ئامادەیە بۆ ئەوەی بە فەرمی بەشداری لە یارییەکانی یانە کەتەلۆنییەکەدا بکات. بەپێی هەواڵەکان، ئەم یاریزانە تەمەن 18 ساڵە کە لە گواستنەوەکانی زستانەدا بە خواستن لە یانەی ئەهلی میسرییەوە پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کردبوو، بەهۆی ڕێکارە یاساییەکانی وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نەیتوانیبوو بەشداری یارییەکان بکات، بەڵام بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بچێتە بەرشەلۆنە و پەیوەندی بە ڕاهێنانەکانەوە بکاتەوە.
حەمزە عەبدولکەریم کە یەکێکە لە دیارترین بەهرەمەندەکان و لەدایکبووی ساڵی 2008 و لە هێڵی هێرشبەردا یاری دەکات، پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی میسر لە پاڵەوانێتییەکانی باکووری ئەفریقا و مۆندیالی خوار 17 ساڵان ئاستێکی بەرزی نیشان داوە و چەندین گۆڵی تۆمارکردووە. 
گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەم یاریزانە بڕگەیەکی تێدایە کە ڕێگە بە یانە ئیسپانییەکە دەدات لە ئەگەری سەرکەوتنیدا، گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی، بەمەش قۆناغێکی نوێ لە ژیانی وەرزشی ئەم یاریزانە لە ئەوروپا دەست پێ دەکات.