ڤیتینیا دەبێتە یاریزانی ریاڵ مەدرید؟

PM:05:43:21/01/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئەوەی پاریس ئامادەنین دەستبەرداری ڤیتینیا ببن هەربۆیە ریاڵ مەدرید بە ناچاری لە کڕینی کشاونەتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ناوەراستکارێکی زۆرباش بگوازنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی ئەوەی بۆ چەند ساڵێک چارەسەری ریشەی ئەو پێگەیەی یاریگایان بکات.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە ئامانجی یەکەمیان بۆ ئەم مەبەستە ڤیتینیای یاریزانی پاریس سان جێرمان بووە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڤیتینیا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پلانەکانی لویس ئینریکی راهێنەر و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نابن.

لەلایەکیترەوە ڤیتینیا تاوەکوو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ پاریس هەیە هەربۆیە بەبێ رەزامەندی تیپەکەی ناتوانێت ڕووبکاتە هیچ یانەیەکی تر، هەربۆیە ریاڵ مەدرید پێویستە بەدوای بژاردەیەکی تردا بگەرێت.

ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 181 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و 24 ئەسیست تۆماربکات.