فیفا نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی بڵاوکردەوە

PM:12:03:20/01/2026

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیسپانیا پارێزگاری لە پێشەنگی هەڵبژاردەکانی جیهان کرد و مەغریبیش چووە پلەی هەشتەم.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان کە ناسراوە بە فیفا نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە لە دوای تەواو بوونی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە هەڵبژاردەی سەنیگال بووە پاڵەوان.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی جیهان کرد بە کۆکردنەوەی هەزار و 877 خاڵ، ئەرجەنتینیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە و 1873 خاڵی هەیە.

هەڵبژاردەی فەرەنساش لە پلەی سێیەمی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهاندا ماوەتەوە بە کۆکردنەوەی هەزار و 870 خاڵ، هەریەکە لە ئینگلتەرا و بەرازیل و پۆرتوگال و هۆڵەندا لە پلەکانی چوارەم تا حەوتەمدان.

هەڵبژاردەی مەغریبیش دوای ئەوەی پلەی دووەمی جامی ئەفریقای بەدەستهێنا سێ پلە هاتووەتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە، هەڵبژاردەی عێراقیش پارێزگاری لە پێگەکەی کرد و لە پلەی 58دا ماوەتەوە.

خ . ک