PM:07:45:21/01/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی جەختیکردەوە کە ئامانجیان تەنیا بەدەستهێنانی سێ
خاڵی یارییەکەیە و دەیانەوێت جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ رکابەرەکانیان زیاد بکەن.
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری هیلالی سعودی پێش
رووبەرووبوونەوەی فەیحا وتی:یارییەکە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی پێشەنگی خولەکە،دەمانەوێت جیاوازی خاڵەکانمان لەگەڵ ڕکابەرەکانمان زیاد بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو یاریزانی نوێی یانەکە،موراد
حەوساویورایان دۆسەریگۆڵپارێز، کە لە میرکاتۆی زستانەدا
پەیوەندییان بە تیپەکەوە کردووە، ئامادەن و پێشبینی دەکرێت لەم یارییەدا یەکەم
دەرکەوتنیان هەبێت.
ئینزاگی ئاماژەی بەوەشکرد کە، بەردەوام دەبێت لە
بەکارهێنانی سیاسەتی گۆڕانکاری لە پێکهاتەدا بۆ ئەوەی یاریزانەکان دووچاری
ماندوێتی و پێکان نەبنەوە.
ئینزاگی ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانانی وەکڕۆبن
نێڤێسوسێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچی کرد، کە ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە
بردنەوەکانی ئەم دواییەی تیپەکە.
لە کۆتایشدا وتی: فەیحا تیپێکی ڕێکخراوە و پێویستە
بەوپەڕی جدییەتەوە ڕووبەڕوویان ببینەوە، ئێمە تەنها بیر لە سێ خاڵی یارییەکە
دەکەینەوە بۆ ئەوەی هاندەرانمان دڵخۆش بکەین.