ئەتلەتیکۆ بیری لە گواستنەوەی ئیندریک کردووەتەوە

PM:05:55:21/01/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ بیری لە گواستنەوەی ئیندریک کردووەتەوە لە وەرزی داهاتوودا بەڵام ریاڵ مەدرید فرۆشتنی رەتدەکاتەوە.

رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی ئەوەیان داڕشتووە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیندریکی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید ئیمزابکەن کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ یانەی لیۆنی فەرەنسی دەکات.

رادیۆکە دوپاتیکردووەتەوە، یانە ئیسپانیەکە لەسەر داوای سیمیۆنی راهێنەرهەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن بەهۆی ئەوەی راهێنەرەکەیان پێیوایە ئیندریک لەو جۆرە یاریزانانەیە کە سوود بە پلانەکانی دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی لە یاریگادا جوڵەی زۆرە و دەجەنگێت لەپێناو وەرگرتنەوەی تۆپ لە یاریزانانیبەرامبەر.

ئاماژەی بەوەشداوە، گواستنەوەی ئیندریک زۆر قورسە بەهۆی ئەوەی ریاڵ مەدرید بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین بیفرۆشن و دەیانەوێت ئەزمونی ئێستای ئەو یاریزانە لە لیۆن ببێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی تا لە وەرزی داهاتوودا یانەکەیان سوود لە تواناکانی وەربگرێت وەک یاریزانێکی سەرەکی لە یانەکەیاندا.

جگە لەوەش، یانەی شاهانە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە گفتوگۆ لەگەڵ یانە رکابەرەکانی لە خولی ئیسپانیا بکات لەسەر فرۆشتنی یاریزان پێیان لەبەرئەوە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بە ئەستەم دادەنرێت.