لاپۆرتا: بەرشەلۆنە هەموو کاتێک ماڵی شتیگنە

PM:04:29:21/01/2026

52 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە هەموو کاتێک ماڵی شتیگنە و هیوادارن بە خێرایی بگەڕێتەوە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا بڵاویکردەوە، هیوادارن رۆیشتنی تێر شتیگن ببێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی، دڵنیان کە هەلی زیاتری لە جیرۆنا بۆ دەڕەخسێت و پێویستی بە یارییکردن هەیە.

لاپۆرتا دەڵێت، شتیگن خۆی زۆر باش دەزانیت بەرشەلۆنە هەموو کاتێک ماڵی خۆیەتی، هیوادارم لە مۆندیالدا بەشداری بکات و دواتر گفتوگۆی لەگەڵدا دەکەین، گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و گۆڵپارێزێکی خەیاڵیە و هیوادارین بگەڕێتەوە یانەکەمان.

دەشڵێت، پێویستە لە چامپیۆنز لیگ بردنەوەی زیاتر بەدەستبهێنین و گۆڵی زۆر تۆماربکەین تا پێگەی خۆمان لەم قۆناغەدا باشتربکەین، ئامانجمان ئەوەیە لە هەشت پلەی یەکەمی ئەم قۆناغەدا بین.

لە کۆتاییدا دوپاتیکردەوە کە یانەکەیان لەم وەرزەدا ئامانجی بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکانە، لەگەڵ هانسی فلیکی راهێنەریش هیچ شتێک ئەستەم نییە و متمانەی تەواویان بەو راهێنەرە و یاریزانەکانیش هەیە.
خ . ک