بەرشەلۆنە مەرجی هەیە بۆ لیڤاندۆڤسکی

PM:03:55:21/01/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامادەن گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێ بکەنەوە بەڵام بەمەرجی ئەوەی مووچەکەی کەم بکاتەوە و رازیش بێت بەوەی یاریزانێکی گرنگی تیپەکە نەبێت.

پاش ئەوەی گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە داهاتووی ئەو یاریزانە تاوەکوو ئێستا بەنادیاری ماوەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بەرشەلۆنە ئامادەن گرێبەستی ئەو هێرشبەرە نوێ بکەنەوە، بەڵام بەمەرجی ئەوەی مووچەکەی بۆ نیوەی ئێستا کەم بکاتەوە و لەهەمان کاتدا رازی بێت بەوەی زۆرینەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ بێت و تەنها لەوکاتەی پیویستیانە بەشداری پێبکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە تاوەکوو ئێستا لیڤاندۆڤسکی وەڵامی ئەم ئۆفەرەی بارسای نەداوەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو کۆتایی وەرز چاوەڕێ بکات پاشان بڕیاری کۆتایی بدات.

ئەستێرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 169 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 111 گۆڵ و 22 ئەسیست تۆماربکات.