بەرشەلۆنە گۆڵپارێزێک دەگوازنەوە

PM:03:19:21/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامانجیانە هاوینی داهاتوو ریمیرۆی گۆڵپارێزی سۆسیداد بگوازنەوە ریزەکانیان و وەک جێگرەوەی شتیگن بەکاری بهێنن.

یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاری بەرچاو لە تیپەکەیان ئەنجام بدەن بەتایبەت لەو یاریزانانەی مووچەیەکی زۆر وەردەگرن.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە کە بارسا مارک ئەندرییە تیرشتیگن ناگەرێننەوە ریزەکانیان و بەڵکوو حوزەیرانی داهاتوو دەستبەرداری دەبن بەشێوەیەکی هەمیشەی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاریانداوە کە ئەلێکس ریمیرۆ لە ریاڵ سۆسیداد بگوازنەوە ریزەکانیان و وەک جێگرەوەی شتیگن بەکاری بهێنن.

لەلایەکیترەوە ئەو گۆڵپارێزە ئارەزووی پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە دەکات هەربۆیە ئەگەر هەیە ئەم گواستنەوەیە سەرکەوتووبێت.

گۆڵپارێزە 30 ساڵانەکە لەگەڵ یانەکەی هەرێمی باسک بەشداری 290 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 112 یاریدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.