یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا مارتینێزی دەوێت

PM:02:30:21/01/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر میلان دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی ئیمیلیانۆ مارتینێز لە ئەستۆن ڤێلا.

یانەی ئینتەر میلان دەیانەوێت ریزەکانیان بەهێنانی یاریزانی نوێ زیاتر تۆکمەتر بکەن، هەربۆیە چاوییان لە کڕینی چەند بژاردەیەکە.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئینتەر دەستیان کردووە بە هەوڵدان بۆ کڕینی ئیمیلیانۆ مارتینێز لە ئەستۆن ڤێلا.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە نێرات زۆری ئامادەن سەرجەم داواکارییەکانی ئەستۆن ڤێلا جێبەجێ بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا پێویستە مارتینێزی گۆڵپارێز مووچەی ساڵانەی بەرێژەیەکی زۆر کەم بکاتەوە.

لەلایەکیترەوە ئیمیلیانۆ ئارەزووی جێهێشتنی ئینگلتەرای هەیە، چونکە دەیەوێت پاش جامی جیهانی تاقی کردنەوەیەکی نوێ لە کاروانی یارییکردنیدا ئەنجام بدات، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک کە بە ئۆفەری ئینتەر میلان رازی ببێت.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 233 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 76 یاریدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێلێتەوە.