PM:05:42:20/01/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە چامپیۆنز
لیگ بەرشەلۆنە رووبەڕووی سلاڤیا پراگ دەبێتەوە و بایرن میونشن میوانداری سانت
گیلواز دەکات.
یارییەکانی قۆناغی
یەکەمی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی هەیە و سبەینێ لە کاتژمێر 11، یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سلاڤیا پراگی چیکی.
بەرشەلۆنە کە 10
خاڵی هەیە و لە پلەی 15ی ئەم قۆناغەدایە، ئامانجی بردنەوەی ئەو یارییە و
بەدەستهێنانی سێ خاڵە تا هیوای گەیشتن بە شێوازی راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 لەدەستنەدات.
لە هەمان کاتدا،
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سانت گیلوازی
بەلجیکی دەکات، چێڵسی و یۆڤانتۆس و لیڤەرپوڵ رووبەڕووی پاڤۆس و بەنفیکا و مارسیلیا
دەبنەوە.
پێش ئەو یارییانەش لە
کاتژمێر هەشت و 45 خولەکدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدیدی ئیسپانی کە لە پلەی هەشتەمدایە
لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی گەلەتەسەرای دەبێتەوە.
خ . ک