PM:08:31:20/01/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆرتمۆند بەردەوامە لە گەنجکردنەوەی تیپەکەی و
چاوی لەوەیە سێ یاریزانی لاوی ئاست بەرز بگوازێتەوە.
بۆڕوسیا دۆرتمۆند کارەکانی بۆ بەهێزکردنی
پێکهاتەکەی دەستپێکردووە و سێ ناوی نوێی خستووەتە لیستی گرنگیپێدانەکانییەوە؛
یەکەم بژاردەی یانەکە کاوا پێرتسی بەرگریکاری چەپی بەڕازیلییە کە تەمەنی تەنها 17
ساڵە، سەرەڕای ئەوەی دۆرتمۆند لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن، بەڵام یانەی
کرۆزیرۆ پێشنیارێکی 10 ملیۆن یۆرۆیی رەتکردووەتەوە و گفتوگۆکانیش بۆ گواستنەوەی
هێشتا بەردەوامن.
لە
لایەکی ترەوە درۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری بەرشەلۆنە بەهۆی بوونی مەرجی
هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە شەش ملیۆن یۆرۆ، سەرنجی دۆرتمۆندی راکێشاوە، بەڵام
چانسی یانە ئەڵمانییەکە کەمە چونکە پێدەچێت یاریزانەکە روو لە پاریس سانجێرمان
بکات.
هەروەها
بۆ هێڵی بەرگری، دۆرتمۆند چاوی لە چارلی کرێسوێڵی ئینگلیزییە بۆ ئەوەی شوێنی
نیکلاس زولە و ئارۆن ئەنسێلمینۆ پڕ بکاتەوە، بەڵام دەبێت رکابەری وۆڵڤەرهامپتۆن
بکات بۆ بەدەستهێنانی.
هاوکات یانەکە هەواڵێکی خۆشی بە هاندەرانی داوە و
گواستنەوەی جاستین لێرمای گەوهەری ئێکوادۆری بۆ هاوینی داهاتوو مسۆگەر کردووە، کە
دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەوە
دەکات.