دی یۆنگ: بە ناوبژیوانم وت کارەکەت شێتانەیە

AM:10:53:19/01/2026

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی یۆنگ دوپاتیکردەوە بەهۆی زۆری فەوتاندنی هەلەکانەوە دۆڕاون و رەخنەشی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرت.

فرێنکی دی یۆنگ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە، دوای شکستی تیپەکەی بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد توڕەیی خۆی دەربڕی و هێرشی کردە سەر ناوبژیوان خیسۆس جیل مانزانۆ.

دی یۆنگ جەختی کردەوە کە بەرشەلۆنە لە یارییەکەدا لایەنی باشتر بووە و شایستەی بردنەوە بوون، بەڵام کێشەی سەرەکییان تەنها لە کۆتاییهێنان بە هەلەکاندا بووە.

روونیشی کردەوە کە لە کاتە زیادکراوەکانی کۆتایی یارییەکەدا بە توندی ناڕەزایەتی بەرامبەر ناوبژیوان دەربڕیوە، چونکە یاریزانانی سۆسیداد بەردەوام کاتیان بەفیڕۆ دەدا و بۆ هەر هاویشتنێکی تۆپ خولەکێکیان دەبرد، بەڵام ناوبژیوان لەسەر ئەو نۆ خولەکەی دیاری کرابوو تەنانەت 10 چرکەشی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کاتانە زیاد نەکرد، کە ئەمەش وای کردووە بە ناوبژیوان بڵێت: ئەمە شێتایەتییە، و بەو هۆیەوە کارتێکی زەردی وەرگرت.

سەبارەت بە گۆڵە هەڵوەشاوەکەش ئاماژەی بەوە کرد، ناوبژیوانی چوارەم پێی وتووە کە حاڵەتەکە وەک ئەوە نەبووە ئۆفساید بێت، بەڵام لە کۆتاییدا خەمباری خۆی دەربڕی کە بەهۆی لەدەستدانی هەلی زۆرەوە کە بەو هۆیەوە یارییەکەیان دۆڕاند.