ئارنۆڵد بیری لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید کردووەتەوە

PM:04:35:20/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد بیری لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید کردووەتەوە و ئامادەیە پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.

ئەلیکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری ئینگلیزی لە هاوینی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندیکرد بە ریاڵ مەدریدەوە دوای ئەوەی ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێبکاتەوە.

ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا کەمترین یاریی بەشداری کردووە لەگەڵ یانەی شاهانە بەهۆی ئەوەی چەند جارێک تووشی پێکانبووە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئاستی زۆر دابەزێت.

پێگەی سپۆرت بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکارە ئینگلیزیەکە هەست بە نیگەرانی دەکات لە بارودۆخی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و بیری لەوە کردووەتەوە لە هاوینی ئەمساڵ ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، ئارنۆڵد پێیوایە بەرپرسانی یانەی شاهانە سەرجەم ئەو بەڵێنانەیان شکاندووە کە پێش ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی پێیانداوە ئەوەش بووەتە هۆکاری نیگەران بوونی.

ئاشکرایکردووە، ئەستێرە ئینگلیزیەکە لاری نییە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە کاتی ئەگەری جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

خ . ک