سبەینێ چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە

PM:08:09:19/01/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ مەدرید رووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە و ئارسناڵیش دەبێتە میوانی ئینتەر.

دوای ماوەیەک وەستان جارێکیتر یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکاتەوە و سبەینێ نۆ یاریی ئەنجامدەدرێن کە کاریگەری زۆری لەسەر ریزبەندییەکە دروستدەکات.

لە کاتژمێر 11، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی مۆناکۆی فەرەنسی دەکات.

ریاڵ مەدرید کە 12 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە، دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە بچێتە پلەکانی پێشتری ریزبەندی و لە هەشت یانەی یەکەمدا بمێنێتەوە.

لە هەمان کاتدا چەند یارییەکی تر بەڕێوەدەچن، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و پێشەنگی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە یارییەکی بەهێزدا دەبێتە میوانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش رووبەڕووی سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەبێتەوە، ناپۆلی بەرامبەر کۆپنهاگن یارییدەکات و بۆروسیا دۆرتمۆند دەبێتە میوانی تۆتنهام، یانەی مانچستەر سیتیش دەبێتە میوانی بودۆ گلێمت.

خ . ک