باشترینەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دیاریکران

PM:12:50:19/01/2026

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵبژاردەی مەغریب زۆرترین خەڵاتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایان بردەوە و سادیۆ مانێش بەباشترین یاریزان دیاریکرا.

شەوی رابردوو پەردە لەسەر یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025 لە یاریگای کۆمەڵگەی وەرزشی شازادە مولای عەبدوڵڵا لادرا، کە تێیدا هەڵبژاردەی مەغریب بە گۆڵێکی بێ وەڵام نازناوەکەی لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی سەنیگال لەدەستدا.

هەرچەندە مەغریب نازناوەکەی دۆڕاند، بەڵام یاریزانەکانی زۆرترین خەڵاتی تاکەکەسییان بەدەستهێنا؛ یاسین بونو خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی بردەوە وەک باشترین گۆڵپارێز دوای تۆمارکردنی پێنج کلین شیت، هەروەها ئیبراهیم دیاز بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی بۆ گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە وەرگرت، و هەڵبژاردەی مەغریبیش خەڵاتی یاری خاوێنی پێبەخشرا.

لە بەرامبەردا سادیۆ مانی لە سەنیگال بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دیاری کرا، ئەم ئەستێرەیەی نەسڕ کە پێشتر رایگەیاندبوو ئەمە کۆتا پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەبێت بەشداری بکات، توانی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات و هۆکارێکی سەرەکی بێت لە پاڵەوانبوونی هەڵبژاردەکەی.