PM:07:44:20/01/2026
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ دەیەوێت بەهرەمەندەکانی تیپەکەی زیاتر
بکات و چاوی لە گواستنەوەی ڤاڵدێپینیاسە لە ریاڵ مەدریدەوە.
یانەی ئارسیناڵ بە دۆزینەوەی بەهرەمەندە لاوەکان
ناسراوە و ئەم کارەش چ لە ئینگلتەرا و چ لە ناوچەکانی تری ئەوروپا و جیهان ئەنجام
دەدا، نوێترین گەوهەریش کە سەرنجی تۆپچییەکانی راکێشاوە، یاریزانێکی لاوی یانەی ریاڵ
مەدریدە.
بەرگریکارێکی تەمەن 19 ساڵ کە مانگی ڕابردوو
یەکەم یاری خۆی بۆ ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئالاڤێس ئەنجامدا و 78 خولەک لە یاریگادا
بوو، ئەویش ڤیکتۆر ڤاڵدێپینیاسە کە توانای یاریکردنی لە هەردوو پۆستی بەرگریکاری
ناوەڕاست و بەرگریکاری چەپدا هەیە.
دوای ئەو
یارییە، یاریزانانی ریاڵ مەدرید واژۆیان لەسەر درێسەکەی ڤاڵدێپینیاس کرد و ئەویش رایگەیاند
کە ئەو درێسە بۆ هەمیشە دەخاتە ناو چوارچێوەوە، هەروەها بە تەلەفزیۆنی ریاڵ
مەدریدی وت: ئەمە خەونێکە، خەونی هەر منداڵێکە کە حەزی لە تۆپی پێ بێت، من هەمیشە
ئاواتم ئەوە بوو بۆ تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید یاری بکەم و وەسفکردنی هەستم کارێکی
قورسە.
لە ئێستاشدا رۆژنامەی سان بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ
گفتوگۆ سەرەتاییەکانی لەگەڵ ئەم بەهرەمەندە لاوە دەستپێکردووە و هەوڵی کۆتایی بۆ
کڕینی لە هاویندا دەبێت؛ وە بە لەبەرچاوگرتنی قورسیی گەیشتنی یاریزانانی لاو بۆ
ئاستی یەکەمی ریاڵ مەدرید، دوور نییە ئەم گواستنەوەیە وەرزی داهاتوو ڕووبدات.