PM:03:42:19/01/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە
قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا رووبەڕووی ئەلباسێتی دەبێتەوە و ئەتلەتیکۆ بەرامبەر
ریاڵ بیتیس یارییدەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی
پێی ئیسپانیا لە بارەگای فەرمی خۆیان تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای
ئیسپانیای راکێشا کە حەوت یانەی خولی پلە یەک و یانەیەکی خولی پلە دوو لە جامەکەدا
ماونەتەوە.
بە پێی تیروپشکەکە
بێت، یانەی بەرشەلۆنە لەو قۆناغەدا دەبێتە میوانی یانەی ئەلباسێتی لە کاتێکدا ئەم
یانەیە لە قۆناغی رابردوودا توانی یانەی ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوە.
یانەی ئەتلەتیکۆ
مەدریدیش لە یارییەکی بەهێزدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ
بیتیس، ڤالانسیاش لە یارییەکی تردا میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە.
لە کۆتا یاریی
قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا
رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.
بڕیارە یارییەکانی ئەو
قۆناغە لە سێ و چوار و پێنجنی مانگی شوباتی داهاتوو ئەنجامبدرێن بە شێوازی یەک
یاریی و هەر یانەیەک بردنەوە بەدەستبهێنێت راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.
خ . ک