PM:03:52:20/01/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە جارێکیتر
هەوڵی گواستنەوەی بێرناردۆ دەدات و یانە ئیتاڵیەکانیش کێبڕکێی دەکەن.
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی
بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە وازی لە بیرۆکەی گواستنەوەی
بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر سیتی نەهێناوە.
ئەو بەرنامەیە
دوپاتیکردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە ئامانجیان ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەی
ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە ئیمزابکات بە گرێبەستێکی ئازاد.
رونیشیکردووەتەوە،
بێرناردۆ لاری نابێت لە چوون بۆ بەرشەلۆنە و ئارەزووی پەیوەندیکردن بەو یانەیەوە لە
کاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی کۆتاییدێت و بەنیاز
نییە نوێیبکاتەوە.
ئەو بەرنامەیە باسی
لەوە کردووە، کێشەیەک لەبەردەم بەرشەلۆنەدایە بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا ئەویش
ئەوەیە کە یانەکانی یۆڤانتۆس و کۆمۆی ئیتاڵی و نەسری سعودیش کێبڕکێی گواستنەوەی
هەمان یاریزان دەکەن.
بێرناردۆ یەکیکە لە
ئەستێرەکانی چەند ساڵی رابردووی مانچستەر سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە 73 گۆڵ و 76
ئەسیستی هەیە لە 437 یارییدا، 17 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە نازناوێکیان
چامپیۆنز لیگە.
خ . ک