چارەنووسی کۆناتێ ئاشکرابوو

AM:09:47:20/01/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ جاری سێیەم کۆناتێ ئۆفەری لیڤەرپوڵی بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

پاش ئەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ئەم ساڵدا کۆتایی پێدێت هەربۆیە بەرپرسانی تیپەکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە ریدز بۆ جاری سێیەم ئۆفەرییان پێشکەشی ئەو بەرگریکارە کردووە، بەڵام بەهەمان شێوەی دووجاری رابردوو رەتی کردووتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی لیڤەرپوڵ لەلایەن کۆناتێێەوە دەگەرێتەوە بۆ مووچەی ساڵانەی بەجۆرێک داوایی برێکی زیاتر دەکات لەوەی ئێستا هەیەتی.

لەلایەکیترەوە گرنگی پێدانی لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە بووەتە هۆکارێکیتر کە ئیبراهیما کۆناتێ بیر لە جێهێشتنی ریدز بکاتەوە.

ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لەم وەرزە بەشداری 30 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی گۆڵێک تۆماربکات.