گواردیۆلا: ڕێزێکی زۆری بودۆ گلێمت دەگرین

PM:11:31:19/01/2026

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند هالاند و فۆدین ئامادەن بۆ یارییکردن و رێزێکی زۆری بودۆ گلێمت دەگرن.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بودۆ گلێمت لە چامپیۆنز لیگ رایگەیاند، گواستنەوەی مارک گێهی زۆر گرنگە و یاریزانێکی نایابە، سوپاسی یانەکە دەکەم کە لەم کاتەدا گواستیانەوە.

گواردیۆلا وتی، فیل فۆدین ئازارێکی زۆر لە دەستیدا هەبوو بەڵام ئامادەیە بۆ یارییکردن، هالاندیش دڵنیاییداوە لەوەی بارودۆخی باشە و دەتوانێت بەشداری ئەم یارییە بکات.

وتیشی، سخۆسانۆڤ یاریزانێکی گرنگیانە و یاریی لە دوای یارییە ئاستی باشتر دەبێت و دەیەوێت زیاتر فێربێت، ئێمە دڵخۆشین بەو کارانەی کە دەیکات و تا چەند ساڵێکیتریش سوودێکی زۆرمان پێدەگەینێت.

گواردیۆلا دەڵێت، بودۆ گلێمت یانەیەکی نایابە و پێشتر رووبەڕوویان بوومەتەوە و پێم وتون کە ئاستێکی نایابیان هەیە، ئەوان شەش ساڵ لەمەوبەر لە پلە دوو بوون بەڵام ئێستا لە چامپیۆنز لیگدان، وەرزی رابردووش لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆپا لیگدا بوون لەبەرئەوە دەبێت رێزێکی زۆریان بگرین و بە باشترین پێکهاتەوە رووبەڕوویان دەبینەوە لە کەشێکی زۆر سارددا.
خ . ک