پلانی ریاڵ مەدرید بۆ ئیندریک چیە؟

PM:02:25:20/01/2026

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دڵخۆشن بەو دەستپێکە باشەی ئیندریک لەگەڵ لیۆن پیشانیداوە و ئەگەر بەم شێوە بەردەوامىیت هاوینی داهاتوو دەیگەرێننەوە.

بەرپرسانی ریاڵ مەدرید لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئیندریک دەکەن لەگەڵ لیۆن و لە ئێستاوە پلانیان داناوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بیگەرێننەوە.

رۆژنامەی ئاس ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریاڵ مەدرید زۆر دڵخۆشن بەو دەستپێکە باشەی یاریزانەکە لەگەڵ لیۆن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە پلانی یانەی شاهانە بەجۆرێکە کە ئیندریک لەپاش سەلماندنی تواناکانی لەگەڵ لیۆن بیگرێننەوە و لەگەڵ کیلیان مباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر سییانەیەکی باشیان لێ دروست بکەن.

لەلایەکیترەوە هۆکاری بەڕێکردنی ئەو یاریزانە بۆ لیۆن بەشێوەی خواستن بەمەبەستی زیاتر گەشەکردنی تواناکانێتی و تەنانەت لە بڕگەیەکی گرێبەستەکەیاندا هاتووە کە پێویستە ئیندریک یاریزانێکی گرنگی پلانەکانیان بێت تاوەکوو کۆتایی وەرز.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری دوو یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی گۆڵێک و ئەسیستێک تۆماربکات.