PM:11:09:19/01/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چیڤۆ دوپاتیکردەوە دەیانەوێت لە هەشت پلەی یەکەمی ئەم قۆناغەدا بن و ئارتێتاش رایگەیاند یارییەکی قورس چاوەڕێیان دەکات .
پێش یارییە بەهێزەکەی نێوانیان، کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، ماوەی دوو مانگە ئاستێکی زۆر نایابیان پێشکەش کردووە و نابێت هیچ یارییەک بە کەم سەیر بکەن، دەیانەوێت لە هەشت پلەی یەکەمی ئەم قۆناغەی چامپیۆنز لیگدا بن.
چیڤۆ وتی، ئارسناڵ یانەیەکی بەهێزە و لە تۆپە وەستاوەکاندا گۆڵ زۆر تۆماردەکات بەڵام دەبێت ئەوانیش ئاگادارم بن چونکە ئێمەش لە تۆپە وەستاوەکاندا گۆڵێکی زۆرمان کردووە.
وتیشی، لاوتارۆ هیچ کێشەیەکی نییە و ئامادەیە بۆ یارییکردن، تورامیش بەردەوام بەرەوپێش دەچێت و خۆی زۆر ماندوو دەکات، دەبێت باشترینی خۆمان پێشکەش بکەین.
لە بەرامبەردا میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، ئەم یارییە جیاوازە لە رووبەڕووبونەوەی وەرزی رابردوومان بەهۆی ئەوەی ئینتەر لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیدایە و یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات.
ئارتێتا دەڵێت، دەبێت تەنها هەوڵی بردنەوە بدەین و دەزانین هێرشبەری سەرە ڕمی ئێستای هاوشێوەی گیۆکیرێس رووبەڕووی کێشەی زۆر ئەبێتەوە لەلایەن بەرگریکارانی بەرامبەرەوە.
دەشڵێت، هەموو یارییەک بارودۆخی جیاوازی هەیە بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی سەرەکی، سەرجەم یاریزانەکان بە پەرۆشن بۆ بردنەوە .
خ . ک