پێرێز ئامادەیە 180 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئۆلیسێ خەرجبکات

PM:10:56:19/01/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز ئامادەیە 180 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئۆلیسێ خەرجبکات لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی تۆپی پێ لە هاوینی ئەمساڵدا.

تۆڕی فیچاجێس ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مایکل ئۆلیسێی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی بایرن میونشن دەستپێکردووە.

تۆڕەکە دوپاتیکردووەتەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە ئامادەییە خۆی دەربڕیوە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بایرن میونشن بکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.

نوسیویەتی، ئامانجی یانەی شاهانە ئەوەیە پرۆژەیەکی بەهێز بۆ چەند ساڵی داهاتووی یانەکەیان دابڕێژن کە ببێتە هۆکاری دڵخۆش کردنی هاندەران و بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان.

دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی بایرن میونشن بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نەکردووەتەوە بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەی 180 ملیۆن یۆرۆییان پێشكەش بکرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە بیر لە فرۆشتنی دەکەنەوە.
خ . ک