PM:09:31:19/01/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی گواستنەوەی گێهی تا 2031 راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە پەیوەندی بە باشترین یانەوە کردووە.
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان بلاویانکردەوە کە سەرکەوتوو بوون لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ مارک گێهی بەرگریکاری پێشووی یانەی کریستال پاڵاس تا هاوینی ساڵی 2031.
هەرچەندە یانە ئینگلیزیەکە نرخی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی باس نەکردووەبەڵام رۆژنامەکان ئاشکارایان کرد کە مان سیتی بڕی 23 ملیۆن یۆرۆی بە کریستال پاڵاس داوە بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان.
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، مارک گێهی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، شانازی دەکات و دڵخۆشە بەوەی کە پەیوەندی بە باشترین یانەی ئینگلتەراوە کردووە و دەیەوێت دەستکەوتی زۆری لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.
گێهی دەڵێت، ئێستا من بە خەونەکەم دەگەم ئەویش یارییکردنە لە چامپیۆنز لیگ بە درێسی مانچستەر سیتیەوە، شەرەفێکی گەورەیە لەبەردەم هاندەرانی مانچستەر سیتیدا لەو پاڵەوانێتییە یاریی بکەم.
دەشڵێت، جۆن ستۆنز بەردەوام وەک راهێنەرێکی گەورە بووە بۆ من و پشتگیری زۆری کردوم، دەمەوێت بە خێرایی خۆم لەگەڵ هاوڕێکانم و شێوازی یارییکردن و داواکارییەکانی پیپ گواردیۆلای راهێنەر رابهێنم.
خ . ک