PM:08:45:19/01/2026
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیاز دوپاتیکردەوە ئازاری
زۆر دەچێژێت و خەونی بردنەوەی نازناوی جامی ئەفریقا بووە و داوای لێبوردن دەکات.
برایم دیازی
ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب لە ئەژماری تایبەت بە خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە دوای
ئەوەی بووە هۆکاری ئەوەی هەڵبژاردەی مەغریب نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەدەستبدات.
دیاز نوسیویەتی،
رۆحم ئازاری هەیە و خەونم ئەوە بوو ئەم نازناوە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم
بەدەستبهێنم، سوپاسی پشتگیریتان دەکەم و واتان لێکردم کە هەست بە تەنهایی نەکەم.
دەشڵێت، لەگەڵ
هەموو شتێکدا شەڕم دەکرد لەپێناو ئەم درێسە و بە دڵ خۆشم دەوێت، ئەم برینە بە ئاسا
نی ساڕێژ نابێت، لەم پاڵەوانێتییە شکستمهێناوە و بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ
دەگرم و داوای لێبوردن دەکەم.
ئاماژەی بەوەشداوە
کە قورسە بۆ ئەو تا ئێستاش لەسەر پێیەکانی دەتوانێت بڕوات نەک بۆ خۆی بەڵکو بۆ
هەموو ئەوانەی کە متمانەیان پێی هەبووە، بۆ هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا ئازاریان چەشتووە.
دوپاتیکردووەتەوە
کە بەرەوپێشەوە دەڕوات و دەیەوێت رۆژێک بێت هەموو ئەو خۆشەویستیە بگەڕێنێتەوە
مەغریب و ببێتە مایەی شانازی بۆ وڵاتەکەی، لە کۆتاییشدا دەڵێم بژی مەغریب.
خ . ک